شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-03 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە هەڵبژاردنەکان دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان بەڕێوەبچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سکرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق کۆ بوەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، "بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکەمان، گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو" و وتووشیەتی: "وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەمان بەوەدا کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم وتووشیەتی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت."

مەسروور بارزانی وتووشیەتی: "هاوڕابووین لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لەپێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە