شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-26 16:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دەروازەی باشماخی مەریوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرید حەق پەنا، بەرپرسی گومڕکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و ۱۶۳ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە گومرگ کراوە.
ناوبراو ڕوونیشکردەوە کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ۲۰۲۲ ئاڵوگۆرە باززرگانییەکە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە و بەهاکەشی گەیشتووەتە ۷۰۳ ملیۆن دۆلار.
فەرید حەق پەنا وتیشی: ساڵی ڕابردوو لە بواری ترانزیتیشدا کاری گومرکی بۆ ۱۱۵ هەزار بارهەڵگر بە کێشی ۲ ملیۆن و ۵۸۰ هەزار تۆن بە بڕی سێ ملیار و ۷۷۰ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە