نیگەرانین لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە هەژماری ئێکسی تایبەت بەخۆی لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی پارتی بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی: داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتویان.
شایانی باسە دوێنێ دووشەممە مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران