شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-18 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی تورکیا بە پشتیوانیی گەلەکەمان پووچەڵ دەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هەروەک چۆن هەموو هێرشەکانی پێشوومان پووچەڵکردەوە؛ بە پشتیوانی گەلەکەمان ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا دەبینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاوی کردەوە: "مەزڵووم کۆبانی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی نۆ شەهیدی یەکینەکانی دژە تیرۆردا (YAT) گوتارێکی پێشکەش کرد، کە لە 15ی ئازاری ساڵی ڕابردوودا لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەردا شەهید بوون، لەکاتێکدا ئەوان بە ئەرکێکی فەرمی بەرەو شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەڕۆیشتن".

کۆبانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەو شەهیدانە لە دامەزراندنی هێزەکانی دژە تیرۆردا (YAT)، هەروەها ستایشی قارەمانێتییانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان، هەروەک جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکییان کردەوە لە جێبەجێکردنی زۆرێک لە هەڵمەتە سەربازییەکاندا، کە بە سەرکەوتوو ناوی بردن.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هێرش و پەلامارەکانی هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان کرد، گوتی: "ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە و تێکدانی ئامرازەکانی بژێوی ژیانە"، کە ئەوان هەوڵی فراوانکردنی دەدەن، جەختی لەوە کردەوە "هەروەک چۆن هەموو هێرشەکانی پێشوومان پووچەڵکردەوە؛ بە پشتیوانی گەلەکەمان رووبەڕووی ئەم هێرشانەش دەبینەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە