شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-17 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ سکاڵای دژی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی نەوەی نوێ، دژی پێنەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سکاڵای دژی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لە دادگای کەرخ سکاڵای لە دژی هەریەکە لە مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەمبارەوە شاسوارعەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دادگای کەرخ سکاڵای لەسەر مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد، بە تۆمەتی دزینی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە مووچە".

شایانی باسە نزیکەی هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە