یهکێتیی سهرۆکى لیستهکهى بۆ ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دهکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد بافڵ جهلال تاڵهبانى سەرۆکی قەوارەی یەکێتي دەبێت بۆ هەڵبژاردن و ئامانجی یەکێتیی گۆرانکارییە لە هەموو سێکتەرەکان و دهڵێت لەنێو حزب و حکوومەت و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی دێنە پێشەوە بایەخ بەگەنجان دەدەین.
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنى یهکێتی باسى لهوهشکرد، ئهوان لەگەڵ نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانن و ئەو ڕێژەی دیاریکراوە ناعەدالەتی تێدابووە، بەجۆرێک لەماوەی 31 ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی یەک کاندیدی کریستیان دەرنەچووە و قۆرخکراوبووه و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان دەرنەچوونە.
ڕزگار حاجى حهمه، ڕوونیشى دهکاتهوه، ئێمە لەو نوێنەرانەی کۆتاکان کە لە پەرلەمانی کوردستان بوون، زۆر خەمخۆرتر و پەرۆشتری پێکهاتەکانین، لەهەر چوار پارێزگاکە ئەگەر بیانەوێت لەگەڵ ئێمە خۆیان کاندید بکەن دەتوانن و ئێمە ئامادەین.
بۆچوونی بەکارهێنەران