شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-07 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم لە ماف و شایستەکاندا یەکسان بن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، نەوت و غاز موڵکی هەموو گەلی عێراقە و دەبێت فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی فەرمانبەرانی دیکەی عێراقیان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لەگەڵ محەمەد مەحایەدین سەرۆکی دادگای دەستوری ئەردەن کۆ بوونەوە و یاداشتنامەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.

لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق وتی: ئەرکی ئەوان لە ئێستادا تەنها جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکوو جێبەجێکردنی بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان، هەروەها پاراستنی یەپراچەیی عێراقە، گرنگە سەرجەم هاونیشتمانیان جێژ لە ماف، ئازادی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵەیەتی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی دووپاتی دەکاتەوە کە نەوت و غاز موڵکی هەمو گەلی عێراقە و پێویستە داهاتەکانی نەوت و سامانەکان بۆ هەموو گەلی عێراق بێت، جگە لەوەش سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی فەرمانبەرانی دیکەی عێراقیان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە