شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-26 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەمریکا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

مەسروور بارزانی لەو سەردانەدا چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکهاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە