شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-21 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی چۆن دەستنیشان کرا؟

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە ساڵی ١٩٩٩ به‌‌ ئامانجی ڕێزگرتن و به‌هابه‌خشین به‌‌ زمانه‌‌کانی سه‌‌رجه‌‌م‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی جیهان، ڕێکخراوی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتووه‌‌کان (یونسکۆ) ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهاینی زمانی دایک ده‌‌ستنیشانکرد‌‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢، کاتێک پۆلیسی پاکستان به ‌‌فه‌‌رمانی ده‌‌وڵه‌‌ت ته‌‌قه‌‌ی له ‌‌ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی کرد کە مانگرتنیان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا ڕاگەیاندبوو، له‌‌ ئه‌‌نجامدا چه‌‌ندین خوێندکار گیانیان له‌‌ده‌‌ستدا، له‌ ساڵی (١٩٥٦)دا پاکستان له‌ وڵاته‌که‌ی به‌ ناچاری‌ و له‌ ژێر فشاری شه‌قامدا، دانی به‌ زمانی به‌نگالیدا نا.

دوای ئەو ڕووداوە و لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی کلتووری نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتووه‌‌کان ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ده‌‌ستنیشانکرد‌‌.

نەتەوەی کورد سەرباری ئەوەی چەندین شێوەزاری گرنگ و دەوڵەمەندی هەیە، بەڵام دیارترین شێوەزارەکانی بریتین لە (کرمانجی و سۆرانی و کەلهوڕی و زازاکی و هەورامی)، بەڵام بەهۆی یەکنەگرتووی ناوخۆی کورد کێشەیەکی سەرەکی بۆ شێوەزاری فەرمی دروستبووە، تەنانەت هەندێک شێوەزار بە تەواوەتی پەراوێزخراون و خەریکە بە تەواوەتی لەناودەچن.

ئەگەرچی کورد خاوەنی زمانێکی ستانداردی یەکگرتوو نیە، بەڵام سەرەڕای قەدەغەکردن و نکوڵیکردن لە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە هەندێک بەشی کوردستان، زمانی کوردی کاڵ نەبۆتەوە تا ئەم سەردەمەش پەرەی بەخۆی داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە