شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-20 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق تاوتوێ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی سەر بەحزبى دەعوە ئاشکرایکرد، سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕێککەوتوون لەسەرئەوەی، دەبێت تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتی لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەهیود سوودانی پەڕلەمانتار و سەرکردەی سەر بەحزبى دەعوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتوویەتی: "سەرجەم هێزە کاریگەرەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ڕێککەوتوون لەسەرئەوەی دەبێت هێزە بیانییەکان لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەڕوونی ئەوەیە کە عێراق سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت.

هەروەک دەڵێت: "حکوومەت زۆر جیدییە لە دۆسیەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان، ئەویش بەگوێرەی چوارچێوە دیبلۆماسیی و سیاسییەکان، بۆئەوەش حکوومەت دۆسیەی چوونەدەری هێزە بیانییەکانی لە هەموو کۆر و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا ورووژاندووە، هەر لەبەرئەوە لەکۆتایی ئەمساڵ چوونەدەری هەموو هێزە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتیی ئامادەکراو بۆ ئەو پرسە دەبینین".

پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی کورد و سونە و بە دەنگی تەنیا 168 پەرلەمانتار لەکۆی 329 پەرلەمانتار بڕیارێکی دەرکرد بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق،بەڵام بڕیارەکە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە