خۆپیشاندانی حزبی شیوعی لە هەولێر بۆ پشتگیری له مامۆستان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانی حزبی شیوعی بۆ پشتگیریكردن لهداواكاریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له شاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی شیوعی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی داكۆكی كردن له داخوازییه ڕه‌واكانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌تایبه‌ت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕازی ئه‌نجامدا.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كه‌دا، هێزێكی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری مه‌ڵبه‌ندی حزبی شیوعی له هه‌ولێر بڵاوهپێكراوه، تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وامه و داواده‌كرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان له‌كاتی خۆیدا بدرێت و مامۆستایانی گرێبه‌ستیش بكرێن به‌هه‌میشه‌یی.
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#هەولێر
#بوودجە
#مووچە
#سلێمانی
#مووچەی فەرمانبەران
#مامۆستایانی ناڕازی
#حزبی شیوعی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران