بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سووریا/ پێنج ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەدرۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە سنووری دێرەزوور، کە بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکی تێدا جێگیرە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان۲۴ی ڕاگەیاندووە بەهۆی هێرشەکەوە پێنج چەکدار هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گیانیان لەدەستدا و ۲۰ چەکداری دیکەش برینداربوون.
شایانی باسە گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکا لە ناو خاکی سووریا.
هێرشەکەی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی، سێ رۆژ دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان لە عێراق و سووریا دێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران