هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان بە هەواڵدەریی نیشتمانیی عێراق (نینا)ی وتووە هەوڵی هەڵپەساردنی هێرش لەدژی هێزە ئەمریکییەکان هەوڵێکی بەجێ بوو بەڵام دێر ئەو هەنگاوە هەڵگیردرا.
ناوبراو وتیشی: حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ئاستی تواناکانی خۆیدا هەوڵی داوە بۆ هێور کردنەوەی گرژییەکانی نێوان هێزە چەکدارە عێراقییەکان و هێزەکانی ئەمریکا.
مەحموود عوسمان ئەوەشی ڕاگەیاند ئێران هەوڵ ئەدات کێشمەکێشەکان لەگەڵ ئەمریکا کەم بکاتەوە و گوشاری خستۆتەسەر گرووپە چەکدارەکان تا هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بوەستێنن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران