پەیامی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سەر كۆرمۆر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كۆرمۆر و ئەماش پەلاماری ژێرخانە گرینگەکانی هەرێمی کوردستانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد: "شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو".
ناوبراو دەشڵێت: "ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان".
هەورامانی باسی لەوەش کردووە "ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکوومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی هاوشێوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران