شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-27 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ۶۷ لەسەدی کارەبای هەرێمی کوردستانی بڕی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی کۆرمۆر، ڕێژەی ۶۷%ی کارەبای هەرێم بڕاوە و پێدانی کارەبا بە مووسڵ و کەرکووک سفر بووەتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانەسرووشتیەکانی هەرێم بەهۆی هێرشە درۆنیەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕەوانەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوە و بووەتە هۆی بڕینی ۲۸۰۰ مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان.

لە کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە غازی سروشتی بە بۆری ڕەوانەی وێستگەکانی کارەبا دەکرێت بۆ وێستەگەکانی کارەبای چەمچەماڵ‌ و هەولێر، کە ڕۆژانە ۵۰۰ پێ سێجای غازی سروشتی ڕەوانەی ئەم وێستگانە دەکرێت.

پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەسەرجەم وێستەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بڕی ۴۲۰۰ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهات و ڕۆژانە ۶ - ۱۰ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرایە هاوڵاتیان.

بەهۆی هێرشەکەوە بڕی ۲۸۰۰ مێگاوات لە کۆی ۴۲۰۰ مێگاوات کارەبای هەرێم بڕاوە دەکاتە ڕێژەی ۶۷%ی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم کراوەتەوە، وەزارەتی کارەبای هەرێم بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، پێدانی بڕی کارەبای بە مووسڵ و کەرکووک ڕاگرتووە و لە نزیکەی ۱۴۰۰ مێگاواتەوە کراوە بە سفر، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆژانە دوو بۆ سێ کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان تەحەمول بکەن و بتوانن لە پێدانی کارەبا بەردەوام بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە