سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئیمانوێل ماکرۆن جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له داڤۆس، لهگەڵ بەڕێز سەرۆک ئيمانوێل ماكڕۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆ بووینەوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیمانوێل ماکڕۆنی سەرۆکی فەڕەنسا هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاندن و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمان کۆبوونەوە گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران