شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-18 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد دەبێت هۆشیار بێت و باڵانس لەنێوان هێزە گەورەکان ڕابگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر هەولێر ڕایگه‌یاند، ئێران پێیوایە کورد زیاد لە سنووری خۆی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا ڕۆیشتووە و لە سیاسەتی هەرێم و بە تایبەت پارتی ناڕازییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه‌، "ئێران لەو سیاسەتە ڕازی نییە کە کورد هەیەتی، لە حکوومەت و بەتایبەت لە پارتی ناڕازییە، ئێران پێیوایە کورد زیاد لە سنووری خۆی لە گەڵ ئەمریکا و تورکیا ڕۆشتوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، "ئێران مەترسی زۆرە لەسەر کورد، دەتوانێت زەرەری گەورە لە کورد بدات".

مەحموود عوسمان دەشڵێت، "ئەمریکا دەبوو کورد بپارێزێت، بەڵام بێ‌دەنگە و دەڵێت ئێمە هیچ خەسارەتمان نییە، گرنگ ئەوەیە خۆیان بەر نەکەون ئەگینا پارێزگاری لە کورد ناکەن، حکوومەتی عێراقیش لەگەڵ ئێران ڕێکە و کوردیش خۆی یەکگرتوو نییە، کەواتە کێ دیفاع لە کورد بکات؟".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئیتر هێرشەکان بەردەوام دەبێت، چ ڕێگریەک هەیە تا بەردەوام نەبێت".

لەو بارەیەوە مەحموود عوسمان، ڕاشیگەیاند، "ئێران خۆشی دەزانێت ئیسرائیل و مووساد لە هەولێر بوونیان نییە، ئەو کەسانەی لە سووریا لێی کوژراون لەلایەن ئیسرائیلەوە تۆڵە لە هەولێر دەکاتەوە".

وتیشی، "کورد ناتوانێت خۆی لە شەڕی ناوچەیی بە دووربگرێت، کورد دەبێت هۆشیار بێت و باڵانس لەنێوان هێزە گەورەکان رابگرێت و نابێت تەنها پشتببەستێت بە ئەمریکا چوونکە ئەمریکا پارێزگاری لێناکات، سیاسەتی ئێرانیش ئەوەیە دەیەوێت خۆی دەوری سەرەکی هەبێت لە ناوچەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە