شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-16 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەولێر سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە، ۱۶-۰۱-۲۰۲۴، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاژێر ۰۵:۰۵ـی بەیانی ئەمڕۆ سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

ئاراستەکردنی درۆن بۆ سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتێکدایە، کاژێر ۱۱:۳۰ـی خولەکی شەوی دووشەممە، ۱۵-۰۱-۲۰۲۴، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۷ـی دیکەش برینداربوون.

دوای مووشەکبارانەکە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان هێرشەکەیان کردووە و ژمارەیەک شوێنی کردووەتە ئامانج کە بە"بنکەی تیرۆریستی" و گرووپە دژبەرەکانی ئێران و بنکەی مووساد بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە