شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-16 09:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارن بۆ سەر هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئیدانەی توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات، کە شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی بۆردومانی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوون کراوە، لەوانەش ماڵی بازرگانی کورد پێشرەو دزەیی کە بووە هۆی شەهیدبوونی و برینداربوونی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی.

دەشڵێت، حکوومەتی عێراق ئەم هەڵسوکەوتە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق دەزانێت،  سوکایەتی‌کردنە بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگرێتە بەر، لەوانەش پێشکەش‌کردنی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش.

ئاماژەی بەوەش‌دا، لەو چوارچێوەیەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ پاڵپشتی هەڵوێستی حکوومەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پێدانی بەڵگە و زانیاریی دروست، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی عێراق و ڕای گشتی نێودەوڵەتی لەسەر ڕاستییەکان و سەلماندنی درۆی بانگەشەی لایەنەکانی پشت ئەم کردەوە مەحکومانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە