دەستگیرکردنی کاسبکارەکەی هەولێر ئاماژەیە بۆ پاشەکشێی دیموکراسی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەواڵی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی کاسبی شاری هەولێر بەناوی (ئیدریس مەسعوود)، دوابەدوای بەشداری کردنی لە گردبوونەوەیەک و ڕەخنەگرتنی لە بڕیارێکی حکوومەت، مایەی نیگەرانی و ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ پاشەکشێی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین.
ئاماژە بەوەش کراوە، بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ خەم و ئازار و کێشەکانی پیشەوەر و کاسبکارانە، داواکارن لە حکوومەت و حکوومەتی خۆجێی لەبری کاردانەوە بەرامبەر خۆپیشاندەران و زەوت کردنی مافی قسەکردن و گوزارشتکردنیان بە زمانی سادە؛ بەپیر داخوازییەکانیانەوە بچن و باری گرانی ژیانی خەڵک و کاسبکار و مووچەخۆران سووک بکەن و گوێیان لێبگیرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئیدریس مەسعوود یەکێک لەو کاسبکارانەی شاری هەولێر کە ڕۆژی ڕابردوو لە گردبوونەوەی کاسبکاران دژی بڕیاری هەزران کردنی نان بەشداری کرد و ڕەخنەی لە حکوومەت گرت، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران