شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-08 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان هەر لایەنێک سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆش باوەڕ و لاواز نەبووە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت: "هەر کات توانیمان بەرگریی ناوەوەی خۆمان بەهێز بکەین، لەگەڵ خۆماندا گفتوگۆ بکەین، وەڵامی دەنگ و خواست و هاوارو بانگ و مافی هاووڵاتیانی خۆمان بدەینەوە؛ ئەو کات بەرگەی دەرەوە دەگرین و دەرەوە گوێمان بۆ دەگرێت و، وەڵامی سەرکەوتنی خۆمان وەردەگرینەوە".

ناوبراو دەشڵێت لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا؛ کورد لەم بەشەی کوردستاندا، بەم ڕادەیە: خۆنەناس و بێباک و بێئەزموون و بێسەرو بێپشت و پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر جەختی کردەوە تا شینی من شایی تۆ بێت، تا شادیی تۆ کۆستی من بێت، تا ئەم جەستەی کوردایەتییە شەکەتە هەست بە ئازاری خانەکانی خۆی نەکات، نە سەر بەسەرەوە دەمێنێت و نە سەربەخۆیی بە ئابورییەوە، نە سەروەریی بە ئاسمان و بە خاکەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە