شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-07 08:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە رێگای حزبەوە فشار لە بەڕێوەبەرەکان دەکرێت قوتابخانەکان بکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ و لەسەریەک؛ گردبوونەوەی مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دژی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندن بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆیش لە کۆیە مامۆستایان و وانەبێژان لە بەردەم پەوەردەی کۆیەدا گردبوونەتەوە و باس لەوەدەکەن، لە رێگای حزبەوە فشار لە بەڕێوەبەرەکان دەکرێت قوتابخانەکان بکەنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، "ئێمە مامۆستایان شۆڕشێکمان لە شەقامەوە دەست پێکردووە تاوەکوو جێبەجێ‌کردنی داواکارییەکانمان ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن و ئەم بابەتە لە شەقامەوە کۆتایی دێت نەک لە بارەگا حزبییەکان، بەردەوام دەبین."

وتیشیان، "هەڵوێست و داواکارییەکانمان روونە و ئەوەی دەڵێن وانەبێژەکان دەکەنە گرێبەست و پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکەنەوە قایلمان ناکات و دەبێت سەرجەم داواکارییەکانمان بە نووسراو و بەبێ لابردنی هیچ خاڵێک جێبەجێ بکرێت."

لە مانگی ئەیلوولەوە خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە هەرێم دەستیپێکردووە، بەڵام لە چەندین ناوچەی هەرێم هێشتا دەوام نەکراوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی خوێندکارانی پۆلی ١٢ و ٩ تاقیکردنەوەی نیشتیمانیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە