شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-06 08:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر سەرکۆنەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتى خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ڕایگەیاند ئێمە بەتەواوی شەڕ و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە و پێویستە سنوورێک بۆ ناکۆکیی و ئالۆزییەکان دابنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەى کە هەن و ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی لە هەرێمەکە درێژەی هەیە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کێشە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمە دروست کردوە، لەکاتێکدا دەبوو هەموومان لە هەوڵی سەقامگیریدا بین و پێکەوە ژیان و بەرەو پێشوون بچین، بەڵام بەداخەوە شەڕ و کوشتن تا دێت زیاتر دەبن، بەو هۆیەوە هەڕەشە و کوشتن هاوڵاتییان دەکاتە ئامانج.

بەڕێوەبەری خۆسەر ئاماژەى بەوەش کردووە، بێ‌گومان هەموو هەوڵەکان بۆچارەسەرکردنى کێشەکان بەشێوەیەکى شەڕ و توندوتیژی لە هەرێمەکە دەکرێن و بەردەوامە، چوونکە نوێنەرایەتى شاش بۆ ئەو فکرانە هەیە، بەڵام چاری پرس و کێشەکان تەنی بەیەک ڕێگا دەبێت ئەویش ڕێگای دیالۆگە و چارەسەری دیموکراتیانەى سیاسی دەبێت، دەشڵێت: هەرێمەکەمان بووەتە مەیدانى ئەو شەڕانەی هەیە، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو شەڕانە بێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

بەڕێوەبەری خۆسەر ڕوونی‌کردوەتەوە، ئەوان تەقینەوەکەى کرمانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بینی و دوو تەقینەوەکەی لەو هەرێمە ڕوویاندا کە بووە هۆی کوژرانی ١٠٠ هاوڵاتیی بینیویانە، بەو بۆنەیەوە ئیدانەى بە ئامانج گرتنى هاوڵاتییان دەکەن، دەشڵێت: سەرخۆشی لە بنەماڵەى کوژراوەکان دەکەین، بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییانى مەدەنى لە دژی هەموو پێوەرە ئەخلاقی و یاساییەکانە.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هەر کەس لە شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا هاوڵاتییان بکاتە ئەمانج شەرمەزاری دەکەین، ئێمەوە وەک بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکى باکوور و رۆژهەڵاتی  سووریا داوا دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانە دابنرێت، هاوکات هەوڵی سەقامیرگیری و پاراستنى هاوڵاتییان بدرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک شەڕ و توندوتیژی ڕەت دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە