شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-30 08:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ ئەندامێکی پەکەکە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا بوونی نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هیچ ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا بوونی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ لەسەر هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکای وتووە: تورکیا دەیان هێرشی بۆ سەر شار و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، لە ئەنجامدا زیانی ماددی و مرۆیی گەیاندووە بە ژمارەیەک دامەزراوەی خزمەتگوزاریی، کە خزمەت بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزەکانی پەکەکە لەو کاتەدا کە شەڕی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ داعش قورس بوو یارمەتی هێزەکانیان داون بەڵام لە ئێستادا هیچ ئەندامێکی پارتی کرێکاران لە سووریا بوونی نییە و ئەمان هیچ پەیوەندییەکیان بەو شەڕەوە نییە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەروەها لەبارەی خەمساردیی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاندوو و وتی ئێمە بێ‌هیوا بووینە لەئاست پشتگیریی درێژخایەنی واشنتۆن بۆ هێزەکانمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە