وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەمریکا لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا "نیگەران"ـە و داوای "وەستاندنی دەستبەجێی تووندوتیژییەکان" دەکات.
بەپیێ هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ۲۷-۱۲-۲۰۲۳، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، وەڵامی رووداوی لە واشنتن دایەوە و دەڵێت، "ئێمە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی باکووری سووریا نیگەرانبووین کە بەهۆیانەوە مەدەنییەکان بریندارکران و کوژران، هەروەها هێرشکرایە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان".
ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی بە رووداو گوت، "داوای وەستاندنی دەستبەجێی تووندوتیژییەکان و رێزگرتن لە هێڵە دامەزراوەکانی ئاگربەست دەکەین".
شایانی باسە لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ژمارەی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا زیاتر بووە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لەو هێرشانەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۸ـی دیکەش بریندارن کە زۆربەیان سڤیلن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران