شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-25 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 ۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە یەکەم پەیامیدا لە دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کەرکووک ڕایگەیاند، ۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  ۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون و لە کۆی ۶۰۰ هەزار دەنگدەر نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس بۆ دەنگدان چوون، ئەوەش لەبەرژەوەندی حیزبەکانی دەسەڵات بووە.

داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد خۆیان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بکەن و زۆرینە بەشداری بکەن.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، نەوەی نوێ توانیویەتی نزیکەی ۳۰ هەزار دەنگ بهێنێت و زیادیشی کردووە، بەڵام بەهۆی سیستمی سانتلیگۆوە نەتوانراوە کورسی بهێندرێت، ئەو دەنگەی هێناویشمانە نزیکە لە دەنگی حیزبێک کە ۷۰ ساڵە کار دەکات.

باسی لەوەش کرد، یەکێتی و پارتی هەڵبژاردنیان دۆڕاندووە و دەنگیان کەمی کردووە، هەروەها دەنگی کوردیش لە کەرکووک کەمی کردووە.

ڕەتیشی کردەوە نەوەی نوێ بووبێتە هۆکاری کەم بوونەوەی دەنگی کورد، کورد بە یەکیشەوە بەشداربوونایە حەوت کورسییان دەهێنا، چونکە دەنگی کورد کەمی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە