شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-23 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە لە مەنبەج تۆڕێکی سیخوڕی تورکیای دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات له ‌شاری مه‌نبه‌ج تۆڕێكی سیخوڕییان دەستگیر کرد کە کاریان بۆ دەزگای هەواڵگریی تورکیا کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "تۆڕێکی سیخوڕییان دەستگیرکردووە کە لە ۴ کەس پێکهاتوون‌ و کاریان بۆ هەواڵگریی تورکیا (میت) کردووە، ئەوکەسانەشى ده‌ستگیركراون پێشتر بەشدار بوون لە ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان‌ و هاوەڵەکانی لە مەنبەج لە ۱۵ی ئەیلولی ڕابردوودا".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: "دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زانیاریی و بەڵگە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی توانیان دەستیان بە زانیارییەکان بگات سەبارەت بەتێوەگلانی ژمارەیەک کەس".

هەروەک دەڵێت: "دواتر دەستگیرکراوان بەدواداچوونیان بۆکرا و سه‌ره‌نجامیش دانیان بەوەداناوە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەپشتبەستن بەڕێنماییەکانی هەواڵگریی تورکیا، بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە داهاتوویه‌كى نزیكدا دانپێدانانى ئەو تۆڕە لەبارەی کارە سیخوڕییەکانیان بڵاو دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە