ئۆتۆمبێلی گرووپێکی سەربە تورکیا لە سووریا کرایە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە گوندەواری سەرێ كانی چوار ئەندامی میلیشیای لایەنگری تورکیا کوژران، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان كرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە گرووپی شورتەی عەسكەری سەربە تورکیا بە نۆرسپرێسی ڕاگەیاندووە: چەكدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان کردووەتە ئامانج کە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی سوڵتان موراد-یان هەڵگرتبوو لە نزیک گوندی تەل ئەرقەم لە ڕۆژئاوای سەرێ كانی.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو ڕاستەوخۆ دوای بە ئامانج گرتنەكە، چوار ئەندامی ئەندامی میلیشیای سوڵتان موردای سەر بە توركیا كوژراون. هاوکات گرووپی شورتەی عەسكەری به پاڵپشتی ئه ندامانی ئەم میلیشیایە شوێنی به ئامانج گرتنەكەیان گەمارۆ دا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا ئەم بەئامانجگرتنە یەكەم بە ئامانج گرتنی لەم شێوەیە لە ناوچەکەدا، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی لەناو ڕیزەکانی جەیش وەتەنی سەر بە ئەنقەرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران