شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-19 07:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرەی دژبە کورد لە سووریا پەرەی‌سەندووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دکتۆر ئێلیزا مارکووس بڕوای وایە هەڵمەتەکانی داعش و میلیشیا عەرەبەکان لە دەیرەزوور دەرخەری ئەوەیە کە بەرەیەکی دژ بە کورد لە بەرژەوەندیی تورکیا لە سووریا پەرەی سەندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر ئێلیزا مارکووس شرۆڤەکاری پرسی کورد ئاماژەی دابە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزووری و سووریا و دەڵێت ئەم هەڵمەتە و هێرشە بەردەوامەکانی داعش بۆ سەر ئەم هێزانە دەرخەری ئەوەن کە بەرەی دژە کورد لە سووریا پەرەی سەندووە.

دکتۆر مارکووس زیاتر لەمبارەوە دەنووسێت: تورکیا هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان و هەندێک لەوانەی کە دەگوترێت ئەندامانی پێشووی پەکەکەن. هەڵمەتی ئەمدواییەی هۆزە عەربەکان و کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەواتای سوود وەرگرتنی تورکیایە لە هەڵمەتەکانی میلیشیا عەرەبەکان لە پارێزگای دەیرەزووری سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لە پارێزگای دەیرەزوور لە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندایە و یەکێکە لە پارێزگا ناسەقامگیرەکانی سووریا و هۆشداریی داوە کە ئەم چەشنە هەوڵانە بەواتای ناکاریگەر بوونی هەڵمەتەکانی هەسەدە-یە بۆ سەقامگیریی لەم پارێزگایەدا.

دکتۆر ئێلیزا مارکووس ڕاشیگەیاندووە ئەم چەشنە هەڵمەتە کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتیی نێوان هێزە کوردییەکانی سووریا و هێزەکانی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە