شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-17 09:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستماندا بەرامبەر فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەمەد مەولوود یاقوت کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە: پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بەردەوامن دەشڵێت دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن.

لەبارەی پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کونسوڵی تورکیا لە هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو "هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی تورکیادا لەمبارەیەوە نییە".

 مەمەد مەولود دەڵێت "ئێمە ئێستا پەیوەندییەکی مرۆیی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".

 تورکیا لە سێی نیسانی 2023 بەپاساوی هاتوچۆی بەرپرسانی پەکەکە لە فڕۆکەخانەکەوە، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت و دواتریش وادەکەی هەتا سێی کانوونی دووەمی 2024 درێژ کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە