تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان خاڵی پشکنینی داناوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سوپای تورکیا له سنوورى برادۆست خاڵى پشکنینیشى داناوه و هاتوچۆى گوندنشینان و خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که‌ى قورس کردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێره‌ى گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیاکان بڵاو بۆتەوە، سەربارانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان خاڵی پشکینینان داناوە و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هه‌ر که‌سێک به‌و سنووره‌دا بڕوات ئه‌وان ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
هەروەها سوپای تورکیا چۆته ناو گوندەکانی دەڤەری برادۆست و ڕێگریی لە هاوڵاتیان کردووه و چه‌ند خاڵێکى پشکنینان داناوە، به‌تایبه‌ت لە گوندی هێشمەی سنووری ناحیەی بەرمیزەی سەربە قەزای سیدەکان.
وەک لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە هاوڵاتیان دەیانەوێت سەردانی زێدی خۆیان بکەن، بەڵام سه‌ربارى ئاسته‌نگ، سوپاى تورکیا هاوڵاتیانیش بێزارده‌که‌ن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران