شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-04 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دوکان بەهۆی کەمیی کارەباوە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی خەلەکان لە سنووری دوکان لە سلێمانی بەهۆی کەمیی کارەباوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژی کەمیی کارەبا خۆپیشاندانی دانیشتووانی خەلەکان لە سنووری دوکان لە سلێمانی دەستی پێکرد و داوای چاک‌کردن و زیادکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکەن.

خۆپیشاندانی دانیشتوانی خەلەکان لەکاتێکدایە، ڕۆژی رابردوو چاوگێک لە کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا کوژێندراونەتەوە و تەنها ئەو وێستگانە کاریان پێکراوە کە کارەبایان بۆ موسڵ و شارەکانى دیکەى عێراق بەرهەمهێناوە.

هاوکات، دواى تێپەڕبوونى دوو رۆژ لە کوژانەوەى گشتى کارەبا هێشتا دۆخى کارەباى نیشتیمانى ئاسایی نەبووەتەوە و تا ئێستا لە بەشێکى ناوچەکانى هەرێم کەمتر لە چوار کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە خەڵک.

لەلایەکی دیکەوە، هەرێم نزیکەى یەک لەسەر سێى کارەباکەى دەفرۆشێت بە مووسڵ و چەند ناوچەیەکى دیکەى عێراق و لە پلانیدایە ئاستی فرۆشتن بەرز بکاتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات هەر مێگاواتێکیش بە ٣٢ دۆلار دەفرۆشێت بە بەغدا، لەکاتێکدا، هاوڵاتییانی هەرێم خۆیان کارەبای نیشتیمانییان پێنادرێت و لە هەولێری پایتەخت رۆژانە تەنها ٤ کاتژمێر کارەبا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە