شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-03 08:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سنە و دەربەندیخان کارێکی هاوبەشی فەرەهەنگی دەست پێدەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر (فەرهەنگ و ئیرشاد)ی سنە سەردانی دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ ئیدارەی شارەکە کۆ بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان محەمەد سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بەشارپرێس-ی راگەیاند: "پێشوازیمان کردووە لە عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری (پارێزگای کوردستان) ســــنــــــە، لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان و بەڕێوەبەری کارگێڕی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان ".

ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ  عەلی ئەسغەر دەریایی و ڕەشید مەحموودی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سینەما و هونەر گفتوگۆمان کردووە لەبارەی تێکەڵی کلتوری و هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران، بەتایبەت لەڕووی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شانۆی شەقام و هەماهەنگی کردن لە کاتی بەشداری کردنی گرووپەکانی فێستیڤاڵ لەنێوان هەردوولا".

قائیمقامی دەربەندیخان ڕاشیگەیاندووە: "سەردانی شاندەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەشداری کردنیان بوو لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخان،  دواتریش چووین بۆ بینینی یەکێک لە نمایشە شانۆییەکان لە پارکی شار".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە