شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-27 06:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرسی فەلەستین پێویستی بە چارەسەرێکی ئاشتییانەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس و  گۆڕینەوەی زیندانییەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کەوتە بواری جێبەجێ‌کردنەوە و ئاگربەستەکە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، داوای لە هەردوولا کرد بەردەوام بن لە پرۆسەی ئازادکردنی بارمتە و دەسبەسەرەکان، هەروەها درێژە بە ئاگربەستەکە بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، تا رێگری بکەن لە کارەساتی مرۆیی لە داهاتوودا.

مەسەدە داوای لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییە بەرژەوەندخوازەکان بەتایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆماری میسری عەرەبی و دەوڵەتی قەتەر کرد تا هەوڵی دیپلۆماسی بدەن بۆ ئەوەی شەڕ لە غەززە ڕابگرن و کۆتایی بە قەیرانەکە بێنن.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە پێویستی هاندانی لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی دراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پرسی فەلەستین و ئیسرائیل و کۆتایی هێنان بە ململانێکان و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە