عێراق بە توندی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر جورف سەخر ئیدانە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا لە جورف سەخر دەکات و دەڵێت، هێرشەکە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییە و پێشێل کردنێکی زەقی سەروەریی عێراقە".
شایانی باسە ۲۲ى ۱۱ى ۲۰۲۳ ئەمریکا بۆردوومانی بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا کرد و بۆردوومانەکەش کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران