وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە هەناردە کردنەوەی نەوت دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال محەممەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم لە کاتی بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی مێپس ۲۰۲۳ لە دهۆک، ڕایگەیاند: "هەوڵەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن بۆ دووبارە هەناردەکردنهوهى نەوتی کوردستان".
ناوبراو وتیشى: "تورکیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەربڕیوە، تاکە کێشەی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکەش، تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتە و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش دەکرێت".
ههروهک وهزیرى سامانە سروشتییەکان وتوویهتى: کۆتایی ئەم مانگە وهفدێکى حکوومەتی هەرێم بۆ تاوتوێ کردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات، و وتیشی: پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
کەمال محەمەد ئهوهشى وت: "ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەبڕی زیاتر لە ۷ ملیار دۆلار زیانی به ئابووری عێراق گەیاندووە".
بۆچوونی بەکارهێنەران