لە کەرکووک تهقه له نووسینگهی شاخەوان عەبدوڵڵا كرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند دهستڕێژی گوللە له نووسینگهی كهركووكی كراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا له پهیامێكدا بڵاویكردهوه، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نووسینگەی کەرکووکمان کراو دەست بەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە، كه ئۆتۆمبیلێكی لە جۆری تۆیۆتا کامری بوو.
ئاماژهی بهوهش كردوه، سهرهڕای ئهوهی ئۆتۆمبێهكهیان پێكاوه، "بەڵام توانی هەڵبێت، وێرای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هیرشەی ئەمشەویش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک ڕامان ناگریت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران