گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى خولى پێنجه‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ڕ‌اپۆرتێكى كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئێنرجى بڵاو كردۆته‌وه تێیدا هاتووه، ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە ناوچەی گرێبەستی تاوکێ (۲۵ هەزار و ۹۸۰) بەرمیل بووە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ کە ڕۆژانە (۹۳ هەزار و ۸۸۰) بەرمیل نەوت بەرهەمەکەی بووە، بە رێژەی (۷۲%) دابەزیوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە چارەکی سێیەمی (۲‌۰۲۳)دا ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە، لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق بە ڕێژەی (۱۰۰%) دابەزیوە. بەراورد بە چارەکی یەکەمی (۲‌۰۲۳) کە تێیدا رۆژانە (۳ هەزار و ۶۱۰) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمی هەبووە.
ڕاگرتنى هه‌نارده‌كرن و جێهێشتنى كۆمپانیا بیانیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵ كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى به‌ته‌واوى لاواز كردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران