لە قەندیل و خواکورک ۱۰ ئەندامی پەکەکە کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی ۱۰ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ناوچەکانی قەندیل و خواکورک لە باکووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "١٠ تیرۆریستیی پەکەکە کە لە ناوچەکانی قەندیل و خواکورک لە باکووری عێراق بەدیکران، لەلایەن سوپای تورکیاوە لەچالاکی خران".
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بە دروشمی "تیرۆریست لە هەرکوێیەک بێت ئامانجمان ئەوێتە" بەردەوام دەبین لەسەر خاپوورکردنی لانەی تیرۆر.
بۆچوونی بەکارهێنەران