شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-14 09:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال کوژرانی دوو ئەندامی یەبەشە-ی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی تورکیا‌ ئۆتۆمبێلێكی له‌ سنووری قەزای شنگال کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی کردەوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە سەنتەری ناحیەی سنۆنێی سەر بە قەزای شەنگال، لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج.

یەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەی تورکیا ئارکەش و بەرخودان کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە)ن گیانیان لەدەست داوە و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ ته‌واوی سووتاوە.

هێرشەکەی شەوی رابردووی تورکیا بۆسەر سەنتەری ناحیەی سنۆنێ ترس و دڵەراوکێی لای دانیشتوانی شارۆچکەکە دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە