شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-14 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیا نەوتییەکانی هۆکاری دەست پێ‌نەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌كردنی عێراق دەڵێت: هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەن بە رێککەوتن و تورکیاش ئامادەیە و ئەو کێشانەی ماوەتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان چارەسەر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌كردنی عێراق بۆ کوردستان24 باسی گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: شاندەکە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان گفتوگۆ دەکەن.

بەنگین رێکانی گوتیشی، شاندەکەی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوتی فیدراڵی لە هەولێرن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی و ئاشكراشی کرد، توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی لە هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هەرێم نییه‌.

هەروەها بەنگین رێکانی ئاماژەی بەوەکرد، ھەولێر و بەغدا بۆ ئه‌م پرسه‌ ده‌گه‌ن به‌ رێككه‌وتن، ئەو کێشانەی ماوە لەگەڵ کۆمپانیاکانە و چارەسەر دەکرێن و دواتریش دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

لەبارەی کێشەی کۆمپانیاکانیشەوە، ئەو وەزیری حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە، لە یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆ كۆمپانیاكان دانراوه، کە ناگاتە بەهای کارکردنی کۆمپانیاکان لە پرۆسەی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لە هەوڵی ئەوەشدان کە ئەو پارەیە زیادبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە