ئەمریکا دووهەم درۆنی تورکیای لە سووریا خستە خوارەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک ناوچەی تەل بیدەری سەر بە پارێزگای حەسەکە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان تێکشکاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی تورکیایان لە کاتی نزیکبوونەوەی لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی تێکشکاند.
ئاماژە بەوەش کراوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا لە ناوچەی تەل بیدەر لە باکووری پارێزگای حەسەکەی کوردستانی سووریا خراوەتەخوارەوە، ئەوەش دەبێت دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تێکبشکێنرێت.
لە رۆژی 5ی مانگی تشرینی یەکەم هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری "بایارکدار"ی تورکیان لە ئاسمانی پارێزگای حەسەکە تێکشکاند، پارچەی فڕۆکەکەش لە نزیک گوندی عەب ناقە کەوتە خوارەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران