کێشەکانی بەغدا و هەولێر بەشێک بوون لە تەوەری گفتوگۆی بارزانی و ماکرۆن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئيليزێ له پاريس له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فەرەنسا پێشوازیی لێكرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا بیروڕایان لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى فەرەنسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، گۆڕييهوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فەرەنسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فەرەنسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سهقامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
باس لەوەش کراوە، ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئارامى و سهقامگيریى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه.
لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەش کراوە، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران