شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-01 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا کوژرانی بەرپرسی لۆجستیی پەکەکە لە ناوچەی مەتین ڕادەگەیەنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەرپرسی لۆجستیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە ناوچەی مەتین گیانی لەدەستداوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، جیهات ئاکتای لە کاتی ئامانجکردنیدا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن کردووە؛ ئاماژە بەوەش کراوە کە حوسێن پیران ناوە خوازراوەکەی بووە و پێشتر چالاکی بۆسەر سوپای تورکیا هەبووە.
 
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا بڵاویشی کردووەتەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان و بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا، شوێنی جیهات ئاکتای زانراوە و لەلایەن میتەوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
 
جیهات ئاکتای ساڵی ۲۰۰۸ چووەتە ریزی پەکەکە و چووەتە قەندیل؛ ساڵی ۲۰۱۵ بووەتە فەرماندەی هێزەکانی مەخموور؛ ساڵی ۲۰۱۹ش بووەتە بەرپرسی دارایی و لۆجستیی پەکەکە لە ناوچەی مەتینی هەرێمی کوردستان. 
 
تاوەکوو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە هیچ هەواڵێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە