شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-29 08:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانوستانەکانی نێوان هەرێم‌ و بەغدا بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێروان دوبەردانی ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان هەرێم‌ و ناوەند سەبارەت بە مووچە و بوودجە و یاسای نەوت‌ و غاز بۆ دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوبەردانی لە لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى، "وه‌فدى هەرێم‌ و ناوەند ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا تا تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان".

ناوبراو وتووشیه‌تى، "هەرکاتێک ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیه‌ندرا، دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا دەستپێدەکەنەوە".

دوبەرانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "کۆبوونەوەکانی هەردوو وه‌فده‌كه‌ سەبارەت بە یاسای نەوت‌ و گاز هەنگاوی زۆری لەنێوان ناوەند و هەرێمدا بڕیوە، بەتایبەتی کە خواستی پەسەند کردنی یاساکە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا هەیە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، دواخستنەکە بابەتی یەکلایی کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌ و یاسای بوودجەی ساڵی داهاتوو لەخۆدەگرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لەپارەدارکردنی هەرێم بۆ پێدانی مووچە کە بەسێ گوژمە ڕەوانە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە