پێویستە بەغدا مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئێريک شۆڤاليێ، باڵيۆزى فهرهنسا له عێراق کۆ بووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی بە باڵیۆزی فەرەنسای راگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بە تایبەت دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە داتا و زانیاریی ورد، روونکردنەوەی پێویستی پێشکێشی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق کردووە.
مەسروور بارزانی جەختیشی کردووەتەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکان بنێرێت، چوونکە ناکرێت چیدی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشێل بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق باسیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران