به کاتیۆشا هێرش کرایەسهر هێزهکانى ئهمریکا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرە ئەمڕۆ بە سێ کاتیۆشا کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ههواڵى ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە بەسێ کاتیۆشا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا دوو سەرچاوەی سەربازیش تەقینەوەکانیان پشت ڕاست کردەوە.
تائێستا قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاشکرا نەکراوە و هیچ گرووپێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی هێرشەکە نەگرتۆتە ئەستۆ.
ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ۶۴ کیلۆمهتر له باکووری بهغداوە دووره هێرشی بکرێتەسەر و دوایین هێرش لەڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران