شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-16 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی دەستنیشان‌كرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان‌کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا ئەرکی ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرا و بڕیاردرا ئەرک و بەرپرسیارییەتی به‌مجۆره‌ دابه‌ش بكرێت.

قوباد تاڵەبانی بەردەوام دەبێت لە ئەرکی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.

دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ ئەرکی رێکخستنی پەیوەندییەکانی پێسپێردرا.

عیماد ئەحمەد ئەرکی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی پێسپێردرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە بەردەوام دەبێت لە ئەرکی وتەبێژی یەکێتی.

بورهان سەعید سۆفی ئەرکی لێپرسراوی رێکخراوە دیموکراتییەکانی پێسپێردرا.

سەرکەوت زەکی ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی پێسپێردرا.

تەلار لەتیف ئەرکی مەکتەبی کاروباری یاسایی پێسپێردرا.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەرکی کاروباری شەهیدانی پێسپێردرا.

نزار ئامێدی ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغدا پێسپێردرا.

ڕزگار حاجی حەمە بەردەوام دەبێت لە ئەرکی لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن.

شێخ ئەحمەد و شوان قادر ئەرکی دارایی و ئیدارەی گشتی پێسپێردرا

یووسف گۆران ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی پێسپێردرا.

شاڵاو شێخ سەڵاح ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێسپێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە