شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-09 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەوەناچێت دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت

پوختەی هەواڵ
ئەدهەم بارزانی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان‌ و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیه‌کان مه‌ترسیى گه‌وره‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەبەردەم شکستێکی گەورەداین، لەبەردەم داڕمان ‌و ماڵوێرانیەکی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە".
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بارزانى هۆشداری ده‌دات ‌و ده‌ڵێت: "لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی کەمتربووە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو توانا و وزەی بۆ بەکاربهێنیت".

به‌بۆچونى ئه‌دهه‌م بارزانى: "گره‌و کردن ‌و خۆ ئامادە کردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەست‌بهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیمان چۆن ڕێگریی کرا لەگەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان  بۆ هەولێر، واتە لە هەرێم لۆژیکی هێزی چەک، حوکمڕانی ئەکات، هیوادارم کارێک نەکرێت تووڕەیی خەڵک بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانکاریی بیر لەتوندوتیژی بکەنەوە".

سه‌باره‌ت به‌دۆخى ئێستاى هه‌رێمیش، ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ڵێت: "پێشبینی­کراوبوو کە دۆخەکە لە خراپەوە ڕوو لە خراپتر دەکات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتن ‌و چاکسازیی ‌و گۆڕانکاریی نین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیر لەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێکی تر، چوونکە ئەم ماڵەی ئێمە کە کوردستانە، لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە