شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-07 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۱ ملیار دۆلار زیان بەر دامەزراوەی سوەیدیە کەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیەیان لە گوندەواری دێرک لە کوردستانی سووریا، بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەگید عەبدولمەجید، کارگێڕ لە وێستگەی غازی سوەیدیە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە: "کاتژمێر ۱۱ی بەیانی بۆردوومان بۆ سەر دامەزراوەی سوەیدیە دەستیپێکرد، لەسەرەتادا ئەو تۆرباینەکانی غاز کە کارەبا بەرهەمدەهێنێت بۆ شارەکانی حەسەکە و قامشلۆ و گرێ سپی، کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا سێ لە تۆرباینانە وەستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش‌کرد، دواتر تۆرباینەکانی کۆمپانیاکە کە کارەبا بۆ بیرە نەوتەکان و شارەکانی دربێ سپی تا دێریک دابین دەکەن، کرانە ئامانج.

کارگێڕ لە وێستگەی غازی سوەیدیە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بەئامانجگرتنی تۆرباینەکان و وێستگەی کارەبا، وێستگەی بەرهەمهێنانی غاز ماڵان و غازی پاکیان کردە ئامانج کە تۆرباینەکانی بازنەی ساردکەرەوە بوو بۆ تاوەرەکان، کە سووڕێکی سەرەکییە لە وێستگەی غازدا کە بەبێ ئەو وێستگەکە کارگەکە کار، و ئێستادا کارگەکە تەواوی وەستاوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە بۆردوومانی تورکیا ۶ شوێنی نەوت و گاز و کارەبایان لە دەوروبەری سوەیدیە کردە ئامانج و ئەوەش بەتەواوی ئەو وێستگەیەی لە خزمەتگوزاری غاز و کارەبا راگرت.

عەگید عەبدولمەجید ئاماژەی بەوەش‌کرد، زیانەکان تا ئێستا تێچووی نۆژەنکردنەوەی ئەو وێستگەیە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەوێت.

لەهەمان چوارچێوەدا، ساڵح ئیدریس، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای حەسەکە، بۆ ئاژانسی سانا ڕایگەیاند، "دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر وێستگەکە زیانێکی گەورەی پێگەیاند"، ئاماژەی بەوەش کرد دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیە تەنها سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ ئەو ناوچەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە